سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی: هێرش بۆ سەر بنکەی تیرۆریستانی کۆمەڵە و دیموکرات بەردەوامە
هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی باسی دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی یەکەکانی بنکەی ھەمزە سەید ئەلشۆهادە(ع)ی ئەم هێزە دەکات بۆ تێکشکاندنی پێگەی گرووپە تیرۆریست و دژە ئێرانییەکانی سەر بە ئیستکباری جیهانی لەهەرێمی کوردستانی عێراق.
دوابەدوای گەیشتنی تیمە چەکدارەکان و بڕێکی زۆر لە چەکی گروپە تیرۆریستییەکانی کۆمەڵە و دێموکرات بۆ شارە سنوورییەکانی ئێران بە مەبەستی بەدیھێنانی پشێویی لە ئێران، هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بارەگای ئەو گرووپانە لە کوردستانی ئێراق .
دوابەدوای هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی گروپە تیرۆریستی و دژە شۆڕشگێڕەکانی سەر بە ئیستکباری جیهانی و هێلانەکردوو لە ناوچەی کوردستانی عێراق بۆ بەزاندنی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشکردنە سەر هەندێک بنکەی سنووریی ئێران، سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند : هێزی زەمینیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، بە کەڵک وەرگرتن لە یەکەکانی ئۆپەراسیۆنی بنکەی حەمزە سەید ئەلشۆهدا (د.خ)، بارەگا و ناوەندەکانی پیلانگێڕیی و دژە شۆڕشی لەو دیوی سنوورەکانی ئێران و لە نێو ھەرێمی کوردستان تۆپباران کرد .
لەم ڕاگەیاندنەدا هاتووە: ئۆپەراسیۆنی جەنگاوەرانی ئیسلامی بە مەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنووریی سەقامگیر و سزادانی تیرۆریستە تاوانکارە دەستدرێژکارەکان و بەرپرس کردنی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بەرپرسیارێتی لە حاند ڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان و ئەرکە یاساییەکانیان ، بەردەوام دەبێت.
هێزی زەمینی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی داوای لە خەڵک و دانیشتوانی خۆجێی ھەرێمی کوردستانی ئێراق کرد کە خۆیان لە نزیک بوونەوە لە بارەگا و ناوەندەکانی گرووپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکان لە ناوچەکە بەدوور بگرن و لە شوێنی ئەو تیرۆریستانە دوور بکەونەوە.