رێپێوانی سەرانسەریی لە ئێران بۆ ئیدانە کردنی ئاژاوەگێڕیەکان
خەڵکی ئێرانی ئیسلامیی لە سەرانسەری وڵات بۆ ئیدانەکردنی ئاڵۆزیەکانی چەند رۆژی رابردوو دەستیان دایە خۆپێشاندان .
لەم ئاژاوەگێڕیانەدا ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لە هێرشی ئاژاوەگێڕان دەرنەچوون، تا ئێستا چەندین تەکنیکاری پزیشکی و کارمەندی فریاگوزاری برینداربوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون، هەروەها ٦١ ئەمبوڵانسیش لەناوچوون. گردبوونەوەی بەرفراوانی خەڵکی ئیماندار و شۆڕشگێری قوم ئەمڕۆ (یەکشەممە) هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی حەزرەتی محەمەد (د.خ) و شەهیدبوونی ئیمام حەسەن موجتەبی (ع).
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەڵکی پارێزگای کوردستانیش ھاوکات لە گەڵ هەموو وڵات ماتەمینی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) و شەهیدبوونی ئیمام حەسەن (ع)یان گێڕا.
خەڵکی شاری سنە هەروەها ئیدانەی ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەی وڵاتیان کرد و لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی پێغەمبەر (د.خ) کە بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی پارێزگا، لەوان ئیسماعیل زارعی کوشا، ڕێوڕەسمی ماتەمینی وەفاتیی پێغەمبەر (د.خ) بەڕێوە چوو، خوازیاری کردەوەی یەکلاکەرەوە لە دژی ئاژاوەگێڕان بوون .
هەروەها خەڵکی شیعە و سوننە شۆڕشگێڕەکانی زاهیدان ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە گۆڕەپانی ئیمام حوسێن (ع)ی ئەم شارە گردبوونەوە و کردەوەی ئەم دواییەی هەندێک کەسی تێکدەر و نۆرمشکێنیان بە هێمای ئایینی شەرمەزار کرد.
هەروەها لە چەند کاتژمێری داهاتوودا خەڵکی تاران بۆ ئیدانەکردنی کردەوەی ئەم دواییەی هەندێک کەسی تێکدەر و نۆرم شکێن دەست ئەدەنە خۆێشاندان.