بڕیارنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی رەسولەڵڵا(دخ) لە تاران
لە بڕیارنامەی کۆتایی گردبوونەوەی گەورەی ئۆمەتی ڕەسووڵڵا (د.خ) لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران ، خۆپیشاندەران خوازیاری کردەوەی یەکلاکەرەوە لە دژی تیرۆریستە بەکرێگیراوەکان و تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی بوون.
خەڵکی ئێرانی ئیسلامی لە سەرانسەری وڵاتدا بۆ ئیدانەکردنی ئاژاوەگێڕییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشاندانیان کرد.
لە کاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئێران بە هۆی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی خەمبارن و چاوەڕێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی پزیشکی دادوەری دەکەن، هەندێک گردبوونەوەی نایاسایی لە بەشێک لە شارەکان لەوان تاران بەڕێوە چوو و زیان بە موڵک و ماڵی گشتی کەوتووە.
لە دەقی بڕیارنامەی کۆتایی ئەمڕۆ (یەکشەممە)دا هاتووە، ئەو کردارانەی کە پێشێلی نۆرمەکان دەکەن و سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز دەکەن، سووتاندنی مزگەوتەکان و ئاڵای ئێران، بێ رێزی بە حیجابی ژنان ، و شەهیدکردنی چەندین بەرگریکاری ئاسایش، لەلایەن ئاژاوەگێڕان و پێشێلکردنی بەھا ئیسلامییەکان ئیدانە دەکەین . ئەم کارانە قووڵیی پیلانگێڕی و فیتنە دژی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدەن لەلایەن دوژمنە سوێندخواردووەکان و سیستەمی زاڵبوون و زایۆنیزمەوە، کە بەهۆی ڕق و دڕندەیی بەرامبەر بە ئیسلامی ئازیز و گەورەیی و بەئاگابوونی موسڵمانانەوە دروست دەبن.