بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413044-بارستایی_١٥_ملیار_دۆلاریی_هەناردەی_ئێران_بۆ_تورکیا
سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا باسی بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2022 23:48 Asia/Tehran
  •  بارستایی  ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیا

سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا باسی بارستایی ١٥ ملیار دۆلاریی هەناردەی ئێران بۆ تورکیای کرد.

«میهرداد سەعادەت دیهقان» سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە دۆخی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا ڕایگەیاند: ئێران توانای هەناردەکردنی ١٥ ملیار دۆلار کەل و پەلی بۆ تورکیا ھەیە، بەڵام بۆ گەییشتن بەم ئامانجە ھێندێک بەربەست و کێشە لە ئارادایە کە پێویستە چارەسەر بکرێت.

«میهرداد سەعادەت دیهقان» ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٢دا ئاڵووێری بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا گەییشتە ٢٢ ملیار دۆلار و دەشڵێت: ئەگەر ئاڵووێری بازرگانیی ئەو دوو وڵاتە لە هەمان ئاراستەدا بەردەوام دەکرا، ئێستا ئاستی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات ٣٠ ملیار دۆلاریشی تێدەپەڕاند.

سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و تورکیا ڕایگەیاند: هاوسەنگیی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیا لە ٦ مانگی ڕابردوودا لە بەرژەوەندیی ئێران بووە، چونکە لەم ماوەیەدا ٢ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی تورکیا کراوە، بەڵام لە بەرامبەردا ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کاڵا لەم وڵاتەوە هاوردە کراوە.

«میهرداد سەعادەت دیهقان» بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە تورکیا لە ڕووی بازرگانییەوە بە یەکێک لە وڵاتە گرنگ و ستراتیژییەکان بۆ ئێران دادەنرێت، وتیشی: پێویستە هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا لە بواری گواستنەوەدا زیاتر بکرێت.