کانونی یه‌که‌م 18, 2022 06:24 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: توانای پیتاندنی وڵات گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هێندەی تێکڕای مێژوو

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی کرد: ڕێژەی پیتاندنی ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە دوو هێندە بە درێژایی مێژووی ئەم پیشەسازییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەندامانی فراکسیۆنی ستراتژیکی مەجلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ئامادە بوون لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و دیدار لەگەڵ سەرۆک و پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوەیە، لە نزیکەوە ئاگاداری پێشکەوتنی پیشەسازیی ئەتۆمی و دوایین پێشهاتە تەکنیکی و سیاسییەکان سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ لایەنە بیانییەکان و هەروەها کاریگەرییەکانی جێبەجێکرانی یاسای ھەنگاوی ستراتیژیی پەسەندکراوی مەجلیس بوونەوە.

لە سەرەتای ئەم دیدارەدا «محەممەد ڕەزا میرتاجەدینی» سەرۆکی فراکسیۆن لە وتارێکیدا بۆ ڕێزلێنان لە یادی شەهیدانی ئەتۆمی ڕایگەیاند: سەرەڕای هەوڵی دوژمنان بۆ کوژاندنەوەی مەشخەڵی ھەڵکراوی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی لە وڵاتدا، هەموو ساڵێک شاهیدی بەرهەمی نوێی پسپۆڕانی نێوخۆیین لەم پیشەسازییەدا و دیارە شەهیدە ئەتۆمییەکان بە خوێنی خۆیان مافی ڕەوای پیشەسازیی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان سەلماندووە.

«میرتاج الدینی» جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە دەستبەرداری مافی ئەتۆمیی خۆمان نابین و سەرەڕای دوژمنایەتی و ئاستەنگەکانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی جیهان، لە ڕێگای بەدەستهێنانی زانست و تەکنۆلۆژیای ناوکی، بە هەوڵی زانایانی ئێرانی، ئێمە گەیشتوینەتە ئاستێک کە دەستمان بە هەردوو زانیاریی ڕەسەن و ڕێگریکردن بگات.

سەرپەیڤ