دیدار و وتووێژی نێوان وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و قەتەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414703-دیدار_و_وتووێژی_نێوان_وەزیرانی_کاروباری_دەرەوەی_ئێران_و_قەتەر
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسی پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لایان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2023 16:00 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی نێوان وەزیرانی کاروباری دەرەوەی ئێران و قەتەر

وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسی پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی» وەزیری دەرەوەی قەتەر کە ڕۆژی یەکشەممە سەردانی تارانی کردبوو، لەگەڵ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە پرسە دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا سێ جار لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانیاندا باسی پرسگەلێکی جۆربەجۆریان کردووە لەوانە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پرسەگەلی ناوچەیی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،وەزیری دەرەوەی قەتەر جگە لە دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوە، لە میانەی سەفەرەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی پلە باڵای دیکەی ئێران ڕاوێژ دەکات.

قەتەر یەکێک لە وڵاتانی ئامانج و ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە و پێداچوونەوەیەک بە مێژووی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان نیشان دەدات کە پەیوەندییەکانی تاران و دەوحە هەمیشە قووڵ و گەشەسەندوو بووە.