کانونی دوھەم 31, 2023 12:57 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (ڕە) و گوڵزاری شەهیدانی بەهەشتی زەهرا

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەئامادەبوون لە مەزارگەی ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێزی گرت لە یادوبیرەوەرییەکانی ئیمامی پایەبەرزی گەلی ئێران.

لە سەروبەندی ئەییاموڵڵای دەیەی فەجرو چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەرەتای بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە مەزارگەی پیرۆزی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئامادە بوون و بە دادانی فاتێحاو بەجێ ھێنانی نوێژو خوێندنی قورئان، ڕێزیان لە یادو بیرەوەریی ئیمامی گەورەی نەتەوەی ئێران گرت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھەروەھا بە ئامادە بوون لە سەر مەزارگەی شەھیدانی پایەبەرز «بەھەشتی»و«ڕەجائی»و«باھونەر»و شەھیدانی ڕووداوەکەی حەوتی پوشپەڕی ساڵی ١٣٦٠ کۆچیی ھەتاوی، داوای جێ و شوێنێکی بەرزی بۆ ئەو گیانە پیرۆزانە لە خوداوەندی تاقانە کرد.

پاشان ڕابەری مەزنی شۆڕش سەردانی گۆڵزاری شەهیدانیان کرد.

سبەی (چوارشەممە) ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی ڕێککەوتە لەگەڵ ١ی فڤریەی ٢٠٢٣ی زایینی، سەرەتای دەیەی پڕ متفەڕکی فەجرو ئەنگوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

٤٤ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، ١٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی کۆچیی ھەتاوی (١ی فڤریەی ١٩٧٩)، حەزرەتی ئیمام خومەینی (ڕە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پاش پانزە ساڵ دابڕان و دوورخرانەوە لە نیشتمانەکەی، لە نێو پێشوازیی لە گەرمەی پێشوازیی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵک، گەییشتنەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

دوای تێپەڕینی دە ڕۆژ لە گەڕانەوەیان بۆ ئێران، لە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١١ی فڤریەی ١٩٧٩)، شۆڕشی شکۆمەندی ئیسلامیی ئێران سەرکەوت. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ١٢ی ڕێبەندانەوە، واتە ئەو ڕۆژەی کە ئیمام خومەینی (رە) گەییشتنەوە ئێران، ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان کە ڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییە، بە "دەیەی فەجر" ناودەبردرێت و هەموو ساڵێک ئا لەم ڕۆژانەدا ئاهەنگ و ڕێوڕەسمی تایبەت بە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ