ئادار 12, 2023 22:27 Asia/Tehran
  • ڕۆژی سێ شەممە لە تەرمی ٦٩ شەهیدی تازە دۆزراوەی ئێران لە مەرزی شەلەمچە پێشوازیی دەکرێت

ڕۆژی سێشەممە تەرمی ٦٩ شەهیدی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە سنووری شەلەمچەوە دەگەنەوە خاکی ئێرانی ئیسلامی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ سەرداری سەرتیپ «سەیید محەممەد باقڕزادە»، بەرپرسی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند: بە پێشوازییەکی گەورەی خەڵکی ئابادان و خوڕەمشارو کاروانەکانی «ڕێڕەوانی نوور» تەرمی پاکی ئەو شەهیدانە دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.

سەردار«باقڕزادە» وتیشی:لە دوایین قۆناغی ئۆپراسیۆنی لێکۆڵینەوەی شەهیدان، تەرمی ٧٣ شەهید دۆزرایەوە کە لەو ژمارەیە ٦٩ شەهید لە ناوچەی دەرەوەی سنووری باشووری عێراق چواریشیان لە بەشی نێوەوەی سنوور دۆزراونەتەوە.

سەرۆکی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکانی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم شەهیدانە پەیوەندییان بەئۆپەراسیۆنەکارنی ئامادەکاریی وەلفەجر، وەلفەجری ١،خەیبەرو بەدر، کەربەلای ٥ و ھێرشی دوژمن لە ساڵی کۆتایی شەڕەکەیە کە لە شەڕگەکانی باکورو باشووری فەککە، چەم هەندی و چەم سێری، شرھانی، دوورگەکانی مەجنون، ڕۆژهەڵاتی دیجلە و شەلەمچە دۆزراونەتەوە.

سەردار باقڕزادە ڕاشیگەیاند کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا تەرمی ٢٧٧ شەهیدی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە دەڤەرەکانی ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنووردا دۆزراوەنەتەوە.

سەرپەیڤ