ئادار 14, 2023 19:11 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی تەرمی ٧١ شەهید سەربەرزی لە سنووری شەلەمچەوە بۆ خاکی ئێرانی ئیسلامی

تەرمی پاکی ٧١ شەهیدی سەربەرزی سەردەمی بەرگریی پیرۆز لە سنووری شەلەمچەی پارێزگای خوزستان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانەوە گەڕێندرانەوە بۆ نیشتیمانی ئیسلامی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ، تەرمی پاکی ئەم ڕێبوارانەی ڕێبازی بەهەشت پاش چەندین ساڵ دووری و دابڕان لەگەرمەی پێشوازیی هاووڵاتییان و لەسەر دەستی خەڵکی ئابادانی و خوڕەمشاری و کاروانی تریفە گەڕانەوە بۆ باوەشی نیشتیمانی ئیسلامی.

بە وتەی سەردار«سەیید محەممەد باقرزادە» سەرۆکی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بووانی سەربە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەرمی ئەو شەهیدانە پەیوەندییان بە ھەڵمەتەکانی وەلفەجری بەرایی، وەلفەجری ١، خەیبەر، بەدر ، کەربەلای ٥ و ھێرشی دوژمن لە ساڵی کۆتایی شەڕی داسەپاو لە شەڕگەکانی فەککەی باکووری و باشووری، چەم هیندی و چەم سێری، شەرھانی، دوورگەکانی مەجنون، ڕۆژهەڵاتی دیجلە و شەلەمچەوە ھەیە.

سەرۆکی لێژنەی گەڕان بەدوای بێسەروشوێ بووانی سەربە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتیشی: لە دوایین خولی ھەڵمەتی گەڕان بەدوای شەهیداندا، تەرمی پیرۆزی ٧٣ شەهید دۆزرایەوە کە لەو ژمارەیەش ٦٩ شەهید لە ناوچەی دەرەوەی سنووری باشووری عێراق و ٤شەهیدیش لەم بەری سنوورەکان و لە نێوەوەی خاکی ئێران دۆزراونەتەوە.

سەرپەیڤ