نیسان 02, 2023 17:24 Asia/Tehran
  • دیاریکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە ماوەی ٤٨ کاژێری داهاتوودا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی؛بۆ یەکلاییکردنەوەی کات و شوێنی کۆبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، لە ٤٨ کاژێری داهاتوودا ڕاوێژێکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێرانپرێس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە، لە پەراوێزی ئاهەنگی ئاڵای نیشتمانی و یادی ١٢ی خاکەلێوە (ڕۆژی کۆماری ئیسلامی) بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عەرەبستان دەبێت لە ماوەی ٤٨ کاژێری داهاتووداو کات و شوێنی کۆبوونەوەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

لە میانی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە پەکین، دوو وڵات ڕۆژی هەینی ١٠ی مارس ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دوای ٧ ساڵ.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵات، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان وێڕای دیدار لەگەڵ یەکتر، بەستێن بۆ گۆڕینەوەی باڵوێزو کردنەوەی باڵوێزخانەو هەروەها مەرجەکانی دیکە بۆ بووژاندنەوەی پەیوەندییەکان دابین دەکەن .

سەرپەیڤ