حوزه‌یران 20, 2023 13:35 Asia/Tehran
  • پەیوەندییە دووقۆڵی و ناوچەییەکان؛ تەوەرەی ڕاوێژی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە لە قەتەر

وەزیری دەرەوەی ئێران له گەڵ میری قەتەرو وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاته کۆبووەوەو له بارەی بابەتە جێی سەرنجەکانی ھەردووک ڕاوێژی کرد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی دیپلۆماسی بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر، تارانی بەرەو دەوحە بەجێهێشت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە) وێڕای ئامادە بوونی لە بارەگای میرایەتیی قەتەر لەگەڵ «تەمیم بن حەمەد ئالی سانی» میری ئەم وڵاتە کۆبووەوە و وتووێژی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میری قەتەر لەگەڵ «شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی»، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر دیدارو وتووێژی کرد.

دانوستانی دوو قۆڵی، ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەروەها پرسەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانی هەڵگرتنی سزاکان لە گرنگترین ڕەھەندەکانی سەردانی ئەمیر عەبدوڵڵاھیان بۆ قەتەرن.

دوای قەتەر، وەزیری دەرەوە بۆ ڕاوێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عومان سەردانی مەسقەت دەکات.

سەرپەیڤ