تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 12:12 Asia/Tehran
  • سەرلەشکر باقری: رازی بوون بە بەیاننامەی دیپلۆماتیک، هاوهەڵوێست بوون لەگەڵ رژیمی زایۆنییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کاردانەوە بە پەلاماری رژیمی زایۆنیستی بۆسەر نەخۆشخانەیەک لەغەززە وتی: رازی بوون بە بەیاننامەگەلی دیپلۆماتیک، جۆرێک هاوهەڵوێست بوونە لەگەڵ رژیمی زایۆنی.

تاوانەکانی رژیمی زایۆنیستی لە رۆژانی ڕابردوودا، لە سەرلەئێوارەی رۆژی سێ شەممە گەیشتە لوتکەو بەسەدان فەلەستینی لە نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی لە ناوەڕاستی غەززە، کەوتنە بەرپەلاماری زایۆنییەکان.

لەو تاوانکارییەدا، پتر لە پێنج سەت کەس لە خەڵکی بێتاوانی فەلەستین کە زۆربەیان ژن ومنداڵ بوون، شەهید بوون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سەداوسیما، سەرداری سەرلەشکر محەممەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پەیامێکدا نووسی؛ دام و دەزگاکانی مافی مرۆیی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەبێ کۆتایی بێنن بێ بێ دەنگەکردنیان و پێش بگرن بە درێژەی ئەو بەرەکوژییە.

سەرلەشکر باقری بەئاماژە بەوەی کە ئەمڕۆ بێ دەنگەکردن یان ڕازی بوون و وازهێنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی دیپلۆماتیک، جۆرێک هاوتەریب و هاوهەڵوێست بوونە لەگەڵ رژیمی خوێنڕێژی زایۆنی، پێی داگرت؛ ئەمڕۆکە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ بە بەرێوەبردنی دانیشتنێکی نائاسایی و بەپەلە، ئەو تاوانە جەنگییە بوەستێنێ و سەرۆکانی ئەو رژیمە تاوانکارە، دادگەیی بکا.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها رایگەیاند؛ حکومەتە ئیسلامییەکانیش دەبێ بەو پەڕی تواناو هێزیان، پێش بگرن بەو ڕەگەزکوژییە شێتانەو بۆ چارەسەریی و ساڕێژی برینی بریندارانی ئەو تاوانە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، خێرا هەنگاوهەڵگرن.

سەرلەشکر باقری بەئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەک ڕابردوو، ئامادەی وەرگرتنی برینداران و ناردنی گرووپە فریاگوزاری و پزشکییەکانە، وتی: هەر بەو جۆرەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی، ئەگەر ئەو هۆڤانی و دڕندەکارییانە درێژەی بێ، کەس ناتوانێ پێش بگرێ بە ئیرادەی ئۆممەتی ئیسلامی و هێزە خۆڕاگرەکان .

سەرپەیڤ