ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار: گەشەی دوو ڕەقەمیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426093-ڕێکخراوی_جیهانیی_کەرەستەی_گواستنەوەی_ماتۆڕدار_گەشەی_دوو_ڕەقەمیی_بەرهەمهێنانی_ئۆتۆمبیلی_ئێران
ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار باسی گەشەی١٢ لەسەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی کرد لە ئێران لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و هەروەها ڕایگەیاند، ئێران لەباری ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لەو ساڵەدا، لە پلەی ١٦ی جیهان دایە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
ئادار 28, 2024 10:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار باسی گەشەی١٢ لەسەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی کرد لە ئێران لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و هەروەها ڕایگەیاند، ئێران لەباری ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لەو ساڵەدا، لە پلەی ١٦ی جیهان دایە.

تازەترین ئامارە بڵاوکراوەکانی ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار دەریدەخات کە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی جیهان لە ساڵی٢٠٢٣ بەرەوڕووی گەشەی ١٠ لەسەتا بووە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشتریداو گەیشتووەتە ٩٣ملوێن و ٥٤٦هەزار ئۆتۆمبیل.

هەروەها لەو ڕاپۆرەدا وێڕای ئاماژە بە گەشەی ٢ ڕەقەمیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران لە چوار ساڵی بەدوای یەکدا ، هاتووە، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران لە ساڵی٢٠٢٣یش بەرەوڕووی گەشەی بەرچاوی١٢ لەسەتا بووە لە بەراوەرد لەگەڵ ساڵی پێشتری کە بانتربووە لە مامناونجی جیهانی.

گەشەی١٢ لەسەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران لە ساڵی٢٠٢٣ لەکاتێکدایە کە لە ساڵی٢٠٢٢یش ١٩ لەسەت، لە ساڵی٢٠٢١ زیاتر لە٢١ لەسەت و لەساڵی٢٠٢٠یش ٣٠ لەسەت، بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران زیادی کردبوو.