ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پێشانگای کتێبی تاران: نابێ کەشی سایبری، جێی کتێب خوێندنەوە بگرێتەوە
ڕێبەری باڵای شۆڕش لەکاتی سەردانیکردنی پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران، فەرمووی: پێویستە هەردەم کتێب بەشێک بێ لە پێداویستیی و شتە کڕدراوەکانی خەڵک و لە نێو ژیانی خەڵکدا جێگەوشوێنی تایبەتی هەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاش سەردانیکردنی پێشانگای کتێب وتی: بەبڕوای من هەموو چین و توێژەکانی خەڵک لەهەموو ریزەکانی تەمەنی و زانستیدا پێویستیان بە کتێب هەیەو هیچ شتێک ناتوانێ جێی کتێب بگرێتەوە.
نابێ کەشی سایبری جێی کتێب خوێندنەوە بگرێتەوەو دەبێ کتێب هەردەم لە سەوەتەی کڕینەکانداو لە ژیانی خەڵکدا، جێگەوشوێنی تایبەتی هەبێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی یەکێ لە پێویستییە جیددییەکان بۆ بەرەی لاوی بەرهەمهێنانی کتێب لەبواری شیکردنەوەی پرس و بابەتەکان و ڕووداوە جۆربەجۆرەکاندا زانی و فەرمووی: لەبارەی پرسی وەک مەشروتییەت، بەرەڤانیی پیرۆز، شۆڕشی ئیسلامی و کەسایەتی هەڵکەوتەو بلیمەتی وەک ئیمام (ڕە) دەبێ کتێبی شیاو بۆ بەرەی لاو، بەرهەم بهێنرێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەئامادەبوون لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێونەتەوەیی کتێبی تاران بۆ ماوەی سێ کاتژمێر سەردانی ژووە جۆربەجۆرەکانی کتێبی کردو لەگەڵ خاوەن بڵاوگە و چاپەمەنییەکان، نووسەران و خاوەنانی ژوورەکانی کتێب وتووێژی کرد.