دیداری بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وزیری دەرەوەی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i427966-دیداری_بەرپرسی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_لەگەڵ_وزیری_دەرەوەی_لوبنان
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وزیری دەرەوەی لوبنان دیدار و تووێژی کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 03, 2024 11:45 Asia/Tehran

بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ وزیری دەرەوەی لوبنان دیدار و تووێژی کرد.

عەلی باقری کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە بەیرووت چاوی بە «عبدالله بوحبیب» وەزیری دەرەوەی لوبنان کەوت و وتووێژی لەگەڵ کرد.

باقری و بووحەبیب پاش وتووێژێکی دوولایەنە، بەشداری پرێسکۆنفرانسێکی هاوبەشیش دەبن.

عەلی باقری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم سەفەری خۆیدا وەک بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مەبەستی وتووێژ سەبارەت بە پێوەندییە دوولایەنەکان لەگەڵ کاربەدەستانی لوبنانی و هەروەها وتووێژ و راوێژ سەبارەت بە پرس و بابەتی ناوچەی و نێودەوڵەتی بەتایبەت دوایین ڕووداوەکانی فەلەستین، گەیشتە بەیرووتی پێتەختی لوبنان.