کاردانەوەی ئێران بەو تەقەی لە ڕێ و ڕەسمێکی تازێباریدا کرا لە عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429453-کاردانەوەی_ئێران_بەو_تەقەی_لە_ڕێ_و_ڕەسمێکی_تازێباریدا_کرا_لە_عومان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووداوی تەقەکران لە ڕێ و ڕەسمی تازێباری لە وڵاتی عومانی شەرمەزار کرد.
(last modified 2026-04-24T09:03:53+00:00 )
ته‌مووز 16, 2024 16:47 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بەو تەقەی لە ڕێ و ڕەسمێکی تازێباریدا کرا لە عومان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕووداوی تەقەکران لە ڕێ و ڕەسمی تازێباری لە وڵاتی عومانی شەرمەزار کرد.

ناسر کەنعانی لە کاردانەوە بە ئەو تەقەی شەوی رابردوو لە ڕێ و ڕەسمی تازێباریی سەیدوشوهەدا حەزرەتی ئیمام حسێن (ع) لە مەسقەتی پێتەخی عومان کرا و شەهید بوونی پێنج کەس و بریندار بوونی پازدە کەسی لێکەوتەوە، ئەو کردەوە دووبەرەکیسازکەرەی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانی دەکات لە حکومەت و خەڵکی پاشایەتی عومان لە هەمبەر ئەو ڕەوت و ناوەندە دووبەرەکی سازکەرانەدا.وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها لە خواوەند داوای عەفو و لێبووردەیی کرد بۆ شەهیدانی ئەم ڕووداوە و هیوای سەبر و سەلامەتی و ئەجریشی خواست بۆ بریندارەکان و بنەماڵە و کەس و کاری قوربانیان.