قاڵیباف: وەڵامەکەی ئێران بە ڕژێمی ئیسراییل خەڵک و هێزەکانی خۆراگریی دڵخۆش دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430122-قاڵیباف_وەڵامەکەی_ئێران_بە_ڕژێمی_ئیسراییل_خەڵک_و_هێزەکانی_خۆراگریی_دڵخۆش_دەکات
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ وەڵامی گورچکبڕ و زیرەکانەی کۆماری ئیسلامی بە ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل سەبارەت بە تیرۆری شەهید "ئیسماعیل هەنییە" دەبێتە دڵخۆشییەک بۆ خەڵکی ئێران و هێزەکانی خۆڕاگری و هەموو ئازادیخوازانی جیهان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 05, 2024 06:53 Asia/Tehran

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ وەڵامی گورچکبڕ و زیرەکانەی کۆماری ئیسلامی بە ڕژێمی ژینۆسایدکاری ئیسراییل سەبارەت بە تیرۆری شەهید "ئیسماعیل هەنییە" دەبێتە دڵخۆشییەک بۆ خەڵکی ئێران و هێزەکانی خۆڕاگری و هەموو ئازادیخوازانی جیهان.

محمد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی یەکشەمەی مەجلیس راشکاوانە ڕایگەیاند: شیرینیی جەژنی جەماوەرسالاریی ئایینی لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بە شەهید بوونی فەرماندەرانی جەنگی و سیاسیی بەرەی خۆڕاگری تاڵ کرا، بەتایبەت شەهید ئیسماعیل هەنییە کە میوانی کۆماری ئیسلامی بوو و لە تاراندا شەهید کرا.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ گومانێک لەوەدا نییە کە بە وەڵامی گورچکبڕ و زیرەکانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیسان خەڵکی ئێران و هێزەکانی خۆڕاگری و ئازادیخوازانی جیهان دڵخۆش دەبنەوە  و ئەم ڕژێمە و بەتایبەت وڵاتە پشتیوانەکەی واتە ئەمریکا لە کردەوەی خۆیان پەژیوان دەبنەوە و ناچار دەبن پێداچوونەوەیەک بکەن بە سەر پلان و بەرنامەکانیان بۆ ئەوەی ئیتر تووشی وەها هەڵەیەکی پڕمەترسی لە سەر ئاسایشی خۆیان و ئاشتی ناوچەکە نەبن.