باقری: ویستی ئێران بۆ وەڵامدەرکردنی ڕژێمی زایۆنی لێبڕشتانەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i430130-باقری_ویستی_ئێران_بۆ_وەڵامدەرکردنی_ڕژێمی_زایۆنی_لێبڕشتانەیە
عەلی باقری کەنی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن و میسر جەختی کرد کە ئێران لێبڕشتانەیە هەوڵ دەدات بۆ ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنی بە وەڵامدانەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 05, 2024 02:36 Asia/Tehran

عەلی باقری کەنی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن و میسر جەختی کرد کە ئێران لێبڕشتانەیە هەوڵ دەدات بۆ ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنی بە وەڵامدانەوە.

عەلی باقری کەنی بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران  لە پەیامێکدا لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس (تویتەری پێشوو) نووسی:  لە وەڵامی پێوەندیی تەلەفوونیی وەزیرانی دەرەوەی ئۆردۆن و میسر کە دووەم وتووێژی تەلەفوونیمان لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا بوو، سەبارەت بە پرۆسەی ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە بیر و ڕا گۆڕدرایەوە وهەر سێ وڵات سورو و پێداگر بووین لە سەر ئەوەی کە وتووێژ و راوێژی نێوان وڵاتانی ناوچە دەبێ هەر بەردەوام بێ.

ناوبراو وتیشی: ڕەوشی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا لەبەر بەردەوام بوونی جەنایەت و شەڕاشۆییە پڕمەترسییەکانی باندی جەنایەتکاری دەسەڵاتدار لە تلاڤیڤ گەلێک هەستیارە. باقری بە ئاماژە بەوەی کە وڵاتانی موسڵمانی ناوچە دەبێ بە گرتنەبەری هەڵوێستێکی یەکدەنگ و یەکئاراستە و بە هەڵگرتنی هەنگاوگەلی هەواهەنگ، پێشبگرن بە بەردەوام بوونی ژینۆساید لە غەززە و پەرەسەندنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا، جەختیشی کرد: ئێران لێبڕشتانەیە هەوڵ دەدات بۆ ناچارکردنی ڕژێمی زایۆنی بە وەڵامدانەوە.