عەراقچی: ئیسراییل ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پاڵپێوەنا بەرەو کارەسات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i431398-عەراقچی_ئیسراییل_ڕۆژهەڵاتی_ناوەڕاستی_پاڵپێوەنا_بەرەو_کارەسات
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2024 06:45 Asia/Tehran

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەکی بێ وێنە جێینیگەرانییە، وشداری دا: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەواودایە و پشتیوانیی بێسنووری ئەمریکاو ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی، ئیسراییلی تەواو سەرەڕۆ کردووە بۆ ئەوەی بە بێ ترس جەنایەت ئەنجام بدات. ئەم پارێزراوبوونە ، هاوکات لەگەڵ بێدەنگەکردنی ئەنجومەنی ئاسایش، ناوچەکەی بەرەو کارەساتێکی تەواو پاڵ پێوە ناوە.

سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆڕی هەواڵنێراندا سەبارەت بە باروودۆخی ئێستای ناوچەکە و هەڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئێستا ئیتر دەبێ ئەنجونەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی لوبنان بێتە مەیدانەوە.

ناوبراو راشکاوانە رایگەیاند: باروودۆخ لە لوبنان و ناوچەکە بە شێوەیەک کە پێشتر هەرگیز لەوێنەی نەبینراوە، جێی نیگەرانییە. بێڵن با سوور و بێ پەردە بڵێم: ناوچەکە لە سەروبەندی کارەساتێکی تەوادایە. بێتوو پێش بەم ئاگرە نەگیردرێ، دواهاتە پڕمەترسییەکانی داوێنی هەموو جیهان دەگرێتەوە بە لەونێک کە پێشتر هەرگیز لەوێنەی نەبیندراوە.