عەراقچی: ڕاوێژکاریەکان بە قازانجی ئاشتی وئەمنیەتی پاوەجیی لە ناوچە بەردەوامە
وەزیری کاروباری دەرەوە ئەمڕۆ وتی کە ڕاوێژکاریە دیپلۆماتیکەکان بە قازانجی ئاشتی، سەقام، وئەمنیەتی پاوەجیی لەناوچە بەردەوام دەبێت ولەگەڵ سەفەرکردنی سەرۆک کۆماربۆ غازان لە ڕۆژانی داهاتوو دەچێتە ئاستی باڵا
سەییدعەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە چوارەمین خۆلی سەفەرەکانی بۆ ناوچە بۆ ڕاگرتنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ولوبنانی بە سەفەربۆ تورکیا کۆتایی پی دا.
ڕاوێژکاریەکانی ناوبراو کەچوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر لە ئەمانی پێتەختی ئەردەن دەسپێکرا، لە قاهیرە بەردەوامکراو لە کۆتایی دا لە دوا وێستگەی لە ئەستەمبوڵ تەواو بوو. لەم سەفەرە چوارڕۆژەیەدا ئیسماعیل بەقایی وتەبێژ ومەهدی شوشتەری یارێدەری وەزیر وبەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیا وباکووری ئافریقای وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە هاوڕییەتیان دەکرد. سەرۆکی دەزگەی دیپلۆماسی پاش ئەمەیش وهەرلەم سەروبەندەدا بۆ بەیروت ، دەمیشق ، ڕیاز، دۆحە ، بەغدا ومەسقەت سەفەری کردبوو .وەزیری کاروباری دەرەوە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەرهەرلەم پێوەندیەدا وتی: چوارەمین خۆلی سەفەربۆ وڵاتانی ناوچە لە چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەر دەستپێکرا وبە سەفەرکردن بۆ سێ وڵاتی ئەردەن ، میسر وتورکیا تۆکمە کرا. ناوبراولە لێکدانەوەی ڕاوێژکاریەکانی لەم سێ وڵاتە وتی: لە دیدار لەگەڵ بەڕێزان مەلێک عەبدوڵڵای دوهەم، پاشای ئەردەن ، عەبدولفەتاح سیسی وڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارانی میسر وتورکیا بە ئاماژەدان بە دۆخی مەترسیداری ناوچە دوابەدوای تەشەناپیدانی شەڕنانەوەکان وپەرەپیدانی جەنایەتە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دەستدرێژکاری بۆ سە رلوبنان وبەرەکۆژی لە غەززە، هەوڵە چالاکانەکانی ئەمدواییە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پێشگیری کردن لە تەشەنای بی سەقامی وناپاوەجیی لە ڕۆژئاوای ئاسیام لێکدایەوە. ئەم دیپلۆماتە پلە بەرزە ئێرانیە ئاماژەی دایە دیداروچاوپێکەوتنەکان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن ، میسروتورکیا ووتی: لە دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ هاوشانەکانم بۆ ئەردەن ، میسروتورکیا سەربازی لێکدانەوەی ئاسۆی قوڵی پێوەندی وگەشەی پێوەندیەکانی دوولایەنە، لەسەر پێویستی کاروکردەی بەکۆمەڵ بە مەبەستی پێشگیری کردن لە پەرەی ئاستی شەڕوپاسەوانی کردن لە سەقام وئەمنیەت وبەرژەوەندی نیشتمانی وڵاتانی ناوچە پیداگری کرد. ناوبراو وتیشی: لەپەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە دا لەگەڵ بەڕێز ئارارات میرزویان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئەرمەنستانیش وتووێژمان کرد وبیروڕامان گۆڕیەوە. سەرۆکی دوزگەی دیپلۆماسی لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە ڕاوێژکاریە دیپلۆماتیکەکان بە قازانجی ئاشتی، سەقام و ئەمنیەتی پاوەجیی لە ناوچە بەردەوام دەبێت وبەسەفەرکردنی سەرۆک کۆماربۆ غازان لە ڕۆژانی داهاتوو دەچێتە ئاستی باڵاوە. مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماربۆ بەشداری کردن لە شازدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی بریکس وهەروەها بریکس پلاس ، یەکی خەزەڵوەرئەچێت بۆ ڕووسیا. ناوبراو وێڕای وتاردان لەوکۆبوونەوەیە لە پەراوێزی دالەگەڵ بریک لە سەرۆک کۆمارانی بەشداربوو دیدارو وتووێژ دەکات .دیداروچاوپێکەوتن لەگەڵ
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وشی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین یش لە بەرنامەکانی تری پزیشکیان لە غازانی ڕووسیایە.