پێداگریی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە
کانونی دوھەم 08, 2025 07:15 Asia/Tehran
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە هەموو گۆڕەپانی سیاسی، ئابووری، کولتووری و زانستی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دۆست ئامادەی دانوستانە.
محەمەدڕەزا عارف وتی: باروودۆخی ئەمڕۆی ناوچەکە و ستراتژییەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لەسەر بنەمای پەرەپێدانی هەرچی زیاتری پێوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وڵاتانی ئیسلامی، ئاسیایی، ئەورووپایی، ئەفریقایی و ئەمریکاییە.
عارف هەروەها بە ئاماژە بە گرینگایەتیی دیپلۆماسیی تەندروستی وتی: دیپلۆماسیی تەندروستی لە بانترین تایبەتمەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ژمار کە دەبێ ئەو هەلە بە باشترین شێوە بقۆزینەوە. عارف جەختیشی کرد کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە بایکۆت ناکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەوتیش دەکات کە بایکۆتە زاڵمانەکانی سەر ئێران هەڵگرێ.