جەختی پزشکیان لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئێران لە گەڵ دراوسێکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i434931-جەختی_پزشکیان_لەسەر_پەرەی_پەیوەندیی_ئێران_لە_گەڵ_دراوسێکان
سەرۆک کوماری ئێران بەرلە سەفەری بۆ تاجیکستان وتی کە بە هەموو توانامانەوە گەشە و پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیکانمان پێ و شوێن دەگرین
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2025 14:40 Asia/Tehran
  • جەختی پزشکیان لەسەر پەرەی پەیوەندیی ئێران لە گەڵ دراوسێکان

سەرۆک کوماری ئێران بەرلە سەفەری بۆ تاجیکستان وتی کە بە هەموو توانامانەوە گەشە و پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیکانمان پێ و شوێن دەگرین

 مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران  ڕۆژی چوارشەمە بەرلە سەفەری بۆ تاجیکستان  وتی : گەشە و پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکانمان  لە  ئەولەویتەکانی دوڵەتە و بە پێی  ئاسوی  دیاریکراو  لە لایەن  ڕێبەری   باڵای  شۆڕشی ئیسلامیە .

سەرۆک کوماری  ئێران وتیشی  لە سەفەر بۆ تاجیکستان کە زمان و مێژووی هاوبەشمان هەیە  بەڵگەی هاوبەشی هاوکاری لە بواری   ئاو  کشت و کاڵ  زانستی  فەرهەنگی  پیشەسازی   بازەرگانی تڕانزیت  و کانگا واژو دەکرێت و هەوڵ ئەدەین   کە پەیوەندیەکانمان  لە گەڵ ئەو وڵاتە  قوڵتر بکەینەوە.

پزشکیان وتیشی   لە سەفەر بۆ ڕوسیاش   بەڵگەی گشتداگری   ئیستراتژیکی   واژو دەکرێت . سەرۆک کوماری   ئێران لە وەڵام بە بانگەشەی  فەرمی  سەرۆک کومارانی   ڕووسیا و تاجیکستان نیوەڕوی  ئەمڕو تارانی بەرەو  دووشەمەی پێتەختی   تاجیکستان بە جێی هێشت  و  لە  درێژەی  ئەو سەفەرە سێ ڕۆژەیە  ڕۆژی هەینی  دەچێتە مسکوی پێتەختی ڕووسیا .