ئێران لە ژێر هەڕەشە و گوشار دانوستان ناکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435991-ئێران_لە_ژێر_هەڕەشە_و_گوشار_دانوستان_ناکات
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی زیاترین گوشار هەرگیز کاریگەر نەبووە لە سەر ئێران و بڕیارنامەکانی دژ بە ئێرانیش هەرگیز هیچیان لێنەهاتووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2025 14:45 Asia/Tehran
  • ئێران لە ژێر هەڕەشە و گوشار دانوستان ناکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی زیاترین گوشار هەرگیز کاریگەر نەبووە لە سەر ئێران و بڕیارنامەکانی دژ بە ئێرانیش هەرگیز هیچیان لێنەهاتووە.

سەید عەبباس عەراقچی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بێتوو لەگەڵ خەڵکی ئێران بە ڕێز و حورمەتەوە قسە بکرێ هەر بەو زمانەیش وەڵام دەدرێتەوە. ئێمە لە ژێر هەڕەشە و گوشار دانوستان ناکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی گرۆسی وتی: ئێمە لەگەڵ بەڕێز گرۆسی خەریکی وتووێژ و ڕاوێژین. ئەنجومەنی بڕیاردەران داوای لەو کردووە ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو ئامادە بکات کە ئەوەش سەختی و گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە. هیوادارین ئاژانس هەرگیز لە ڕێگای تەکنیکیی خۆی نەترازێ.