ئەرتەشی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: بێتوو دوژمنان هەڵەیەکی ستراتژیک بکەن و دەسدرێژی بکەنە سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی، وەڵامێکی تووند و کوشندەیان وەبەر دەکەوێ.
لە بەیاننامەکەی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە بۆنەی دوازدەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژمێری ئێرانیدا، هاتووە کە کۆماری ئیسلامی سەرچەشنێکی نوێیە لەسەر بنەمای بەها ئیسلامییەکان، کە بە ڕووخاندنی زوڵموزۆری ناوخۆیی و بڕینی دەستی تاڵانچیی کۆلۆنیالیزمی بیانی و جێخستنی کلتووری خۆڕاگری و بەرخۆدان بەرامبەر بە دوژمنانی ئێران، سەربەخۆیی و ئازادیی بۆ خەڵکی ئێران دابین کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی ئەرتەشی ئێراندا هاتووە کە ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلی ئێران لە ئەرتەشدا ئامادەی گیانبەخت کردنن لە پێناو بەرگریکردن لە بەرژەوەندی و ئاسایشی گەل و نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران و بێتوو دوژمنان هەڵەیەکی ستراتژیک بکەن و پەلامار بکەنە سەر خاکی ئێرانی ئیسلامی، ئەوا وەڵامێکی تووند و کوشندە وەردەگرن.