وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەلی ئێران لەهەمبەر هەرچەشنە زۆربێژیی و هەڕەشەیەکدا ڕادەوەستێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439780-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_وتی_گەلی_ئێران_لەهەمبەر_هەرچەشنە_زۆربێژیی_و_هەڕەشەیەکدا_ڕادەوەستێ
"ئیسماعیل بەقایی" وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیل لەئاکامی پەلاماری دڕندانەی رژیمی زایۆنی، وتی: ئەو هەمووە دڵڕەقی و تاوانکارییە، شۆکێهێنەرە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 01, 2025 15:02 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: گەلی ئێران لەهەمبەر هەرچەشنە زۆربێژیی و هەڕەشەیەکدا ڕادەوەستێ

"ئیسماعیل بەقایی" وێڕای سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدبوونی خەڵکی بێ دەرەتان و سیڤیل لەئاکامی پەلاماری دڕندانەی رژیمی زایۆنی، وتی: ئەو هەمووە دڵڕەقی و تاوانکارییە، شۆکێهێنەرە.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە ئەو ڕووداوە، تاوانێکی جەنگییە، وتی: رژیمی زایۆنی بێ هیچ هۆیەک، هاونیشتمانەکانمان لەو ناوچەدا خەڵتانی خاک و خوێن دەکا. ئەو شەهیدانەی لەنێویاندا، منداڵ، ژن، پیاو و بەساڵاچوو هەبوو و شەهید "محەممەدڕەزا سدیقی سابیر" کە توێژکاری ئاووخاک بووشیان شەهید کرد.

بەقایی بەئاماژە بەوەی کە ئەو جەنایەتە بەهەر پێوەر و بنەمایەک، پاساهەڵنەگرەو لەبیرناچێتەوە، هیوای خواست: بە ڕەنگدانەوەی شیاوی ئەو ڕێوڕەسمەی بەڕێکران کە بەئامادەبوونی پەیامنێرانی ناوخۆیی و دەرەوەیی ئەنجامی گرت زیاتر ماکی تاوانکاری رژیمی زایۆنی بۆ خەڵکی ناوچە، ئاشکرا بوو.