37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان لە ئەسفەهان
37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان بەئامادە بوونی 1500 داوەر لە ئەسفەهان دەستی بەکارەکانی کرد.
سکرتێری37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان دەڵێ: سینەمای منداڵان لە ئێران بۆی هەیە لەجیهاندا کاریگەربێت و ڕۆڵێکی باشی لە بواری پەروەردەدا هەبێت.
حامید جەعفەری گوتی: ئێمە لەشارێکدا خڕبوینەوە کە بۆخۆی بێشکەی هونەر و مێژووە و دروشمی فێستیڤاڵەکەش (خەونی منداڵانە لەسەر پەردەی نەقشی جیهان) پڕبە پێستی خۆیەتی.
ناوبراو باسی بایەخی سینەمای منداڵانی کرد و گوتیشی: سینەمای منداڵان ڕەنگە سانا بێتەبەرچاو بەڵام ژانرێکی ئەستەمی هونەرییە.
37ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی منداڵان و تازەلاوان لە سێ ئاستی نیشتمانیی (فیلمی درێژ ، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن) ، ئاستی نێودەوڵەتیی و بەشێکی تایبەت لە 12 تاکوو 16 ی ڕەزبەز لە ئەسفەهان بەڕێوەدەچێت.