زانکۆی کوردستان خرایە لیستی سکۆلەرشیپەکانی هەرێمی کوردستان
شوبات 24, 2026 19:50 Asia/Tehran
دوای وەستانێکی کاتی، جارێکی تر زانکۆی کوردستان خرایە نێو لیستی ئەو زانکۆیانەی کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانەوە پەسەن کراون.
بە دانرانی ناوی ئەم زانکۆیە لە لیستی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەتوانن بۆ درێژەدان بە خوێندن لە لقە جیاجیاکانی ئەم زانکۆیەدا وەربگیردرێن و لە سکۆلەرشیپی حکومەتی هەرێم کەڵک وەرگرن.
ئەم ڕێوشوێنە بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت لەپێناو قووڵتر و بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان زانکۆکان، هاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی زانستی و و بەرفراوانکردنی هاوکاریی بەردەوامی کولتووری و پەروەردەیی.