بژاردنی بەپێچەوانە بۆ هەڵدرانی سێ سەتەلایتی ئێرانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443600-بژاردنی_بەپێچەوانە_بۆ_هەڵدرانی_سێ_سەتەلایتی_ئێرانی
سێ سەتەلایتی ئێرانی پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، ئەمڕۆ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2025 09:54 Asia/Tehran
  • بژاردنی بەپێچەوانە بۆ هەڵدرانی سێ سەتەلایتی ئێرانی

سێ سەتەلایتی ئێرانی پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، ئەمڕۆ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێن.

پیشەسازی گەردونگەڕیی ئێران کە لەڕیزی دە وڵاتی هەرەپێشکەوتووی جیهان دایە، ئەمڕۆش بە هەڵدانی سێ سەتەلایتی ئێرانیی، پایا ، زەفەری دوو و کەوسەری نوژەنکراو، لاپەڕەیەکی زێڕین لەمێژووی زانستی خۆماڵی ئێران، هەڵدەداتەوە.

ئێستا هەموو شتێک ئامادەیە تا چارەگ بۆ پێنجی ئێوارێ بەکاتی ئێران ئەوسێ سەتەلایتە بە هاوێژەری سایۆز لە بنکەی وێستۆچێنی رووسیا ڕەوانەی گەردون بکرێن.یەکەم سەتەلایتی سازکراوی ئێرانی، 18 ساڵ لەمەوبەر ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا ، لەو ماوەیەدا پسپۆڕانی ئێرانی کۆمەڵێک دەسکەوتنی مەزنیان پیشان خەڵکی جیهان داوە.