بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی ٩ی بەفرانبار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i443651-بەشداریی_بەربڵاوی_خەڵکی_تاران_لە_ڕێوڕەسمی_٩ی_بەفرانبار
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی ٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تاران، لە مەیدانی ئیمام حسێن (ع)ی ئەم شارەدا بەڕێوەچوو.
(last modified 2025-12-30T11:48:33+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 30, 2025 18:08 Asia/Tehran
  • بەشداریی بەربڵاوی خەڵکی تاران لە ڕێوڕەسمی ٩ی بەفرانبار

ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی ٩ی بەفرانبار بە ئامادەبوونی چین و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی تاران، لە مەیدانی ئیمام حسێن (ع)ی ئەم شارەدا بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە ئامادەبوون و هەڵکردنی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران یادی حەماسەی ٩ی بەفرانبارییان بەرزڕاگرت. بەشداربووان بە پێداگری لەسەر گرنگایەتیی ٩ی بەفرانبار، ئەم ڕۆژەیان بە هێمای بەسیرەت، وریایی و ئامادەبوونی خێرای خەڵک لە کاتە گرنگ و هەستیارەکانی شۆڕشی ئیسلامیدا زانی و بە خاڵە وەرچەرخانێک لە مێژووی هاوچەرخی ئێرانیان هێنایەئەژمار. بەشداریی پڕ جۆش و خرۆشی چین و توێژه جۆراوجۆرەکانی خەڵک، جارێکی تر تێگەیشتوویی، یەکدەنگی و خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بەرامبەر بە فیتنه و پیلانگێڕییەکانی دوژمنان خستە بەرچاو. ٩ی بەفرانبار لە ئێراندا بە ڕۆژی "بەسیرەت" و "نوێکردنەوەی پەیمانی ئۆمەت لەگەڵ ولایەت" ناسراوە.