سەردار کەرەمی: گرووپە تیرۆریستییەکان پێش وەخۆکەوتن سەرکوت کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445298-سەردار_کەرەمی_گرووپە_تیرۆریستییەکان_پێش_وەخۆکەوتن_سەرکوت_کران
فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن گرووپە تیرۆریستی-جیاییخوازەکانی تەواو ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران, وتیشی: سوپای پاسداران و ئەرتەش شانبەشانی یەکتر، لە هەڵمەتێکی پێشوەختەدا بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو گرووپانەیان تیابرد.
(last modified 2026-07-09T13:01:45+00:00 )
ته‌مووز 09, 2026 16:27 Asia/Tehran
  • سەردار کەرەمی: گرووپە تیرۆریستییەکان پێش وەخۆکەوتن سەرکوت کران

فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن گرووپە تیرۆریستی-جیاییخوازەکانی تەواو ئامادەکردبوو بۆ هێرشکردنە سەر ئێران, وتیشی: سوپای پاسداران و ئەرتەش شانبەشانی یەکتر، لە هەڵمەتێکی پێشوەختەدا بنکە و مەتەرێزەکانی ئەو گرووپانەیان تیابرد.

سەردار محەمەد کەرەمی ڕایگەیاند: ئامادەیی هێزە چەکدارەکان دەرئەنجامی چەندین ساڵ پلاندانان و جەختکردنەوەی ڕێبەری شەهیدی موجاهیدمانە لەسەر بەهێزکردنی توانای بەرگری، پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ و ئامادەیی بۆ بەرەپەرچدانەوەی خێرای هەڕەشەکان. ناوبراو ڕۆڵی شەهید سەردار "پاکپوور"ی بە کاریگەر زانی لە بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنیی هێزی زەمینی سپای پاسداراندا و جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی خێرای دەستدرێژیی دوژمن دەسکەوتی ئەو ئامادەکارییانە بوو. فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی و هاوکاریی گەلی ئێران دەربڕی و یەکدەنگی و یەکپارچەیی نیشتمانی بە گرنگترین فاکتەری شکستهێنانی دوژمن زانی و وتی: هێزە چەکدارەکان بە ئامادەیی تەواوەوە بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی سەربازی و شەڕێکی چەنلایەنە ئاسایشی وڵاتەکەمان دەپارێزن.