ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر نەخۆشخانەی شێرپەنجەی منداڵانی ئەهواز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەلامار بۆ سەر دەورووبەری ناوەندی دەرمانی شێرپەنجەی منداڵان لە ئەهواز کە بووە هۆی چۆڵکرانی ئەو نەخوشخانەیەی بەتوندی ئیدانە کرد.
ئیسماعیلی بەقایی لە کەشی مەجازیدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک لە نەخوشخانەی شەهید بەقایی ئەهواز ناوەندی دەرمانی شێرپەنجەی منداڵان لە ئەهواز کە شەوی ڕابردوو دوای پەلاماری ئەمریکا چۆڵکرا وتیشی : ئەو پەلامارە دڕندانەیە کە وەبیرهێنەرەوەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی ناوەندە دەرمانییەکانە بووە هۆی ئازار و دڵەڕاوکێی توندی منداڵانی خەوێندراوی نەخۆشخانەکان و بووە هۆی ئەوەی کە ٢١١ نەخۆش کە چارەسەری کیمیایییان بۆ دەکرا بەپەلە چۆڵ بکرێن. ئەم کردەوەیە تاوانێکی ترسنۆکانە و نموونەی تاوانی جەنگیە بەرامبەر بە بێتاوانترین خەڵک؛ ئەو منداڵانەی کە ئازایانە بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆیان هەوڵ ئەدەن ئەوانەی بەردەوام باس لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، بەڵام بە ئاگادارییەوە چاوپۆشی لە بەئامانجکردنی نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان دەکەن، هەموو جورێک ئیعتباری ئەخلاقییان لەدەستداوە”.