عەلی ئابادی: هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی جاسک پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییە
وەزیری وزەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئاوشیرینکەرەوەی بونجی لە ڕۆژئاوای شاری جاسک کە لە ئەنجامدا بووە هۆی پچڕانی ئاوی 20 گوند ئەو کارەی بە تاوانی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە مرۆییەکان ناوبرد.
عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستیی دوژمنی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوەی ئاو شیرینکەری بونجی لە ڕۆژئاوای شاری جاسک کە لە ئەنجامدا 20 گوند کە ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 10 هەزار کەسی لێکەوتەوە، تووشی بێ ئاوی بوونە ، ئەو کردەوەیەی بە تاوانی جەنگی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامە مرۆییەکان ناوبرد. وەزیری وزەی ئێران وتی: بە ئامانجگرتنی دامەزراوەی ئاو شیرینکەرەوەی بونجی کە ئاوی خواردنەوە بۆ هەزاران کەسی بێتاوان دابین دەکات، نموونەیەکی ڕوونی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. ئەم کارە نەک هەر پێچەوانەی بنەما مرۆییەکان و ستانداردەکانی یاسای نێودەوڵەتییە، بەڵکو پێشێلکردنی ئاشکرای ڕێککەوتننامەکانی جنێڤ و پرۆتۆکۆڵە زیادەکراوەکانیشە. هەروەها ئەم کارە بەتەواوی پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و بنەما بنەڕەتییەکانی یاسای مرۆڤایەتییە و ئێمە بە توندی ئەم تاوانە ئیدانە دەکەین و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین وەڵامی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بدەنەوە. عەلی ئابادی ئاماژەی بە ڕێوشوێنە دەستبەجێیەکانیش کرد و وتی: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی کۆمپانیای ئاو و ئاوەڕۆی هۆرمۆزگان بە هەموو توانای خۆیانەوە هەوڵ دەدەن ئاوی نائاسایی بۆ دانیشتوان دابین بکەن و دامەزراوە زیانلێکەوتووەکان ئاوەدان بکەنەوە، بەڵام ئەم تاوانانە هەرگیز لە یادەوەری مێژوودا ناسڕدرێنەوە، ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەو ڕێکارانە دەکەین لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا تا ئەو کاتەی ئەنجامەکان بەدەست نەهێنن .