غەریبئابادی : ئەمریکا لەباتی شەڕ، ڕێکارێکی دیکە بگرنە بەر
تهمووز 18, 2026 17:37 Asia/Tehran
جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکا وتی : ئەولەوییەتی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری شێلگیرانە لە وڵات و وەڵامدانەوەی توند بە دەسدرێژکارانە
کازم غەریبئابادی وتیشی : ئەمریکییەکان پێشتر وەڵامی کارەکانیان وەرگرتووە و ئەگەر عاقڵ بن، پێویستە لەبری شەڕ ڕێگاچارەسەری دیکە هەڵبژێرن. غەریبئابادی وتی: ئەمریکا بە کردەوە شەڕانگێزەکانی خۆی، هەموو ئەرکەکانی خۆی لە چوارچێوەی "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد" پێشێل کردووە، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە چوارچێوەی ئەم لێکتێگەیشتنەدا جێبەجێکردنی هەموو ئەرکەکانی خۆی وەستاندووە. تا ئەو کاتەی ئەمریکا پابەند نەبێت بە ئەرکەکانییەوە، ئێران هیچ کام لە ئەرکەکانی بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد جێبەجێ ناکات.
سەرپەیڤ