ئیدانەی پەلاماردرانی هێزگەی دارخۆین لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانەوە
تهمووز 19, 2026 11:29 Asia/Tehran
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا، پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئەتۆمیی لەحاڵی چێکرانی دارخۆین لە پارێزگای خوزستانی ئیدانە کرد.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند: ڕژێمی تیرۆریست و جەنایەتکاری ئەمریکا کە سرووشتی لە سەر ملهوڕی و یاساشکێنی دانراوە، بە کردەوەگەلێکی دەسدرێژکارانە و دڕندانەی پێشێلکەری یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، سەرلەبەیانی یەکشەممە هێرشی کردە سەر بنکەی ئەتۆمیی لەحاڵی چێکرانی دارخۆین کە یەکێک لە هێماکانی سەربەستی و خۆبژیوی زانستیی گەلی ئێرانە.