سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی: وەڵامی هەرجۆرە دڕندەکارییەکی دوژمن دەدەینەوە
فەرماندەری قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا وتی: هێزە چەکدارەکانمان بە پشت بەستن بە ڕێنوینییەکانی فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان و پشتوانیی گەلەکەمان، بە هەموو تواناوە بەرگری دەکەن لە ئاسایش، سەربەرزی و سەربەستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سەرلەشکەری فڕۆکەوان عەلی عەبدوڵڵاهی بە وشداریدان بە ئەمریکا، ئەم وڵاتەی بە دوژمنێکی بەلێنشکێنی جەنایەتکار وەسف کرد و وتی: هەر جۆرە تەماح کردنە خاکمان، ملهوڕی، پاوانخوازی و هەنگاوی دوژمنکارانەی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕووی وەڵامی بەبڕشتانە و گورزی کوشندەی خەباتکارانی هێزە چەکدارەکانمان دەبێتەوە و خەرج و زیانێکی قورستر لە شەڕە سەپێنراوەکانی رابردوو دەسەپێنێتە سەر دوژمن.
فەرماندەی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا هەروەها توانای بەرزیی بەرەڤانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پاڵپشتیی ئاسایش و ئارامیی خەڵک و بەستێنخۆشکەری خزمەتکردنی بەرپرسان بە وڵات زانی و ڕاشیگەیاند: دوژمن دوابەدوای بێدەسکەوتبوونی لە گۆڕەپانی سەربازیدا، ئێستا هەوڵ دەدات بە کەلێن خستنە نێوان خەڵک و بەرپرسان، بگاتە ئامانجەکانی، بەڵام پاراستنی یەکدەنگی و یەکپارچەیی ناوخۆیی، ئەو پیلانەش پووچەڵ دەکاتەوە.