عەراقچی: پلان و پێشبینییەکانی دوژمن لەبارەی خۆڕاگریی ئێران هەڵە بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445516-عەراقچی_پلان_و_پێشبینییەکانی_دوژمن_لەبارەی_خۆڕاگریی_ئێران_هەڵە_بوو
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی پێش شەڕی ١٢ ڕۆژە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکاندا، داخوازی نایاسایی لایەنی بەرامبەر سەبارەت بە وەستاندنی پرۆسەی پیتاندنی قبووڵ نەکرد و پاراستنی سەربەرزی و بەرژەوەندیی نیشتمانی لە سەرووی هەموو شتی دیکە دانا.
(last modified 2026-07-19T15:20:52+00:00 )
ته‌مووز 19, 2026 17:55 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پلان و پێشبینییەکانی دوژمن لەبارەی خۆڕاگریی ئێران هەڵە بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی پێش شەڕی ١٢ ڕۆژە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانوستانەکاندا، داخوازی نایاسایی لایەنی بەرامبەر سەبارەت بە وەستاندنی پرۆسەی پیتاندنی قبووڵ نەکرد و پاراستنی سەربەرزی و بەرژەوەندیی نیشتمانی لە سەرووی هەموو شتی دیکە دانا.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: قبوڵکردنی ڕاگرتنی پیتاندن بە مانای سەپێندرانی ویست و ئیرادەی دوژمن بە سەر ئێمە لە ڕێگای شەڕەوە بوو و دەکرا ببێتە مۆدێلێکی مەترسیدار بۆ فشارەکانی دواتری. عەباس عەراقچی وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران ملی نەدا بە داخوازی نایاسایی پیتاندنی سفر و کە لایەنی بەرامبەریش زانی لە ڕێگای دانوستانەوە ناگاتە ئامانجەکانی، بۆیە بەرەو شەڕ هەنگاوی نا. بەڵام دوای شەڕی ١٢ ڕۆژە، دوژمن لە پلان و پێشبینییەکانیدا بە هەڵەدا چوو، لەبەر ئەوەی کە پێشبینی بەرخۆدان و خۆڕاگریی لەم ئاستەی گەلی ئێرانی نەکردبوو. عەباس عەراقچی جەختی کرد: دوژمن بە خەیاڵی لاواز بوونی ئێران و لەکیسچوونی توانای پێشپێگرانەی وڵاتەکەمان پێی نایە ئەم ڕێگایە، بەڵام دواجار لە بانگەشەی تەسلیمبوونی بێ شەرت و مەرجەوە بەرەو ئاراستەی قبوڵکردنی وتووێژ و واژۆکردنی لێکگەیشتننامە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆیشت. وەزیر دەرەوەی ئێران پێیداگرت: سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا بووە پێشگری بە شەڕ و بردنی باروودۆخ بەرەولای ڕێکارو ڕێگاچارەی سیاسی و دیپلۆماسییانە بووە، بەڵام دەسپێکردنی شەڕ بڕیاری لایەنی بەرامبەر بوو و ئێران بە خۆڕاگری و پاراستنی باندەست بوونی، ڕێگای نەدا بە هاتنەدی ئامانجەکانی دوژمن.