دەریادار ئیرانی: هێزی دەریایی ئەرتەش بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر بەردەوامبوونی لێهاتووانەی هەڵمەت و ئەرکەکانی ئەم هێزە، راشیگەیاند : دوژمنی ئەمریکایی - زایۆنی دەبێ بەرامبەر بە جەنایەتەکانی بخرێتە بەر لێپرسینەوە و ناچار بە وەڵامدانەوە بکرێ.
ئەمیر دەریادار شەهرام ئیرانی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی هێزی دەریایی ئەرتەش لە شاری قوم، بە ئاماژە بە شەهیدبوونی ژمارێک لە ستافی هێزی دەریایی لە پەلامارەکانی دوژمندا پێیداگرت: ئەم شەهیدانە بە فیداکاریی خۆیان پلانەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە و خوێنیان سەربەرزی و سەربەستی بەخشی بە کۆماری ئیسلامی ئێران.ەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها ئاماژەی دایە بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ ئەم جەنایەتەی دوژمن و ڕاشیگەیاند: " ئەنجامدەرانی ئەم جەنایەتە دەبێ بخرێنە بەر لێپرسینەوە و ناچار بە وەڵامدانەوە بکرێن.