ئاسایشی ئابووری لە ئاسایشی نیشتمانی و ناوچەیی جیا نییە
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند: ئێمە لەسەروبەندی گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ئابووریی جیهانیداین بە هاتنی ژیریی دەسکرد. بریکس نابێ تەنیا بەکارهێنەری تەکنۆلۆژیا بێ، بەڵکوو دەبێ لە بەرهەمهێنانی زانست و داڕشتی ستاندارد و پێوەرەکانی ئابووریی دیجیتاڵیش دەور ببینێ و لەپاڵ ئەوەشدا، ئاسایشی سایبری ژێرخانە سەرەکییەکانیش بەهێز بکا.
پزیشکیان لە لوتکەی ئابووریی سەرانی ئەندامی بریکس کە لە دێهلی نوێ بەڕێوەچوو، بەئاماژە بەوەی کە برەودان بە کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتمانی لە تیجارەتی نێوان ئەندامانی بریکس لە گرینگترین هەنگاوەکانە، وتی: سیستەمی دراڤیی ئێستا لەبەر تەرکیز کران لەسەر چەند دراڤێک، لەهەمبەر شۆکە سیاسییەکاندا، لاوازە.
پزیشکیان هەروەها رایگەیاند؛ ئاسایشی خۆراک و وزە، دوو ئەستوونی بنەڕەتیی ئاسایشی ئابوورین و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە پاشەکەوتی مەزنی وزەو دۆخی جوگرافیایی شاز و تایبەتی، ئامادەیە رۆڵی هاوبەشی ستراتژیک ببینێ لە زنجیرەکانی دابینی وزە، خۆراک و گواستنەوەی بریکسدا.