سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی: وەڵامێکی گورچکبڕ دەدەینەوە بە هەر چەشنە دەستدرێژیی دوژمن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448420-سەرلەشکەر_عەبدوڵڵاهی_وەڵامێکی_گورچکبڕ_دەدەینەوە_بە_هەر_چەشنە_دەستدرێژیی_دوژمن
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا باسی ئامادەیی هێزی دەریایی ئەرتەش بۆ وەڵامدانەوەی بەبڕشتانە و پەژیوانکەر بە هەر چەشنە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمنی کرد. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشیش وتی: تەنانەت یەک کەشتیی دوژمن جورئەت ناکات بە گەرووی هورموزدا تێپەڕێ.
(last modified 2026-11-28T10:47:34+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2026 09:16 Asia/Tehran
  • سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی: وەڵامێکی گورچکبڕ دەدەینەوە بە هەر چەشنە دەستدرێژیی دوژمن

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا باسی ئامادەیی هێزی دەریایی ئەرتەش بۆ وەڵامدانەوەی بەبڕشتانە و پەژیوانکەر بە هەر چەشنە هەڕەشە و دەستدرێژییەکی دوژمنی کرد. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشیش وتی: تەنانەت یەک کەشتیی دوژمن جورئەت ناکات بە گەرووی هورموزدا تێپەڕێ.

 

لە بەشێک لە پەیامی سەرلەشکر عەلی عەبدوڵڵاهی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بە بۆنەی ٧ی سەرماوەز ڕۆژی هێزی دەریاییی ئەرتەش هاتووە: ٧ی سەرماوەز ڕۆژی هێزی دەریاییی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدایە کە کەنداوی فارس و گەرووی هورموز بوونەتە بنکەی ڕووبەڕووبوونەوەی ستراتیژی لەگەڵ بەرەی ئیستکباری جیهانی و زایۆنیزمی جەنایەتکار و خەباتکارانی ئازا و جوامێری  هێزە چەکدارەکان بە لێهاتوویی و هێزمەندیی تەواوە پیلانەکانی دوژمنی دەستدرێژکارییان پووچەڵ کردووەتەوە. ئەمڕۆکە هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هاوڕێیەتیی هێزی دەریاییی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و بە ئامادەییەکی بەرزی جەنگاوەری و ئۆپەراسیۆنی، دەورێکی بەرچاو دەگێڕێ لە پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندیی نیشتمانی، پاسەوانی لە ئاوەکانی وڵاتەکەمان و هەروەها جێبەجێکردنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەسەر دەریای عوماندا و ئامادەیە لەپێناو جێبەجێکردنی تەگبیر و فەرمانەکانی فەرماندەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان، وەڵامی بەبڕشتانە، کاریگەر و پەژیوانکەر بە هەر چەشنە هەڕەشە و دەسترێژییەکی دوژمن بداتەوە. فەرماندەی هێزی دەریاییی ئەرتەشیش لە وتاردانێکدا بە بۆنەی ٧ی سەرماوەز ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەش ڕایگەیاند: هێزی دەریایی بە هێزمەندیی تەواوە نەک هەر سیستەمەکانی خۆی لە گۆڕەپانی جۆربەجۆردا باشتر و پێشکەوتووتر کردووە، بەڵکوو یەک ئانوساتیش غافڵ نەبووە لە چاودێری بە سەر ئاوەکانی وڵاتدا؛ ئێمە بە یەکخستنی هەموو توانای هێزەکانمان و هەماهەنگییەکی بەرچاو لە تەنیشت هاوسەنگەرانی ئازیزمان لە هێزی دەریایی سپا، هەموو جموجۆڵێکی دوژمنمان لەژێر چاودێریدایە و لە کاتی پێویستدا بەرامبەر بە هەر جووڵەیەک کە بە ئامانجێکی تایبەت بکرێ، دێینە مەیدانەوە. ئەمیر دەریادار شەهرام ئیرانی بە ئاماژە بە بارودۆخی هێزەکانی دوژمن لە ناوچەکەدا وتی: ئەمڕۆ دوژمن بە هەموو ئیمکانات و کەرەستەی پێشکەوتووی جەنگاوەریی خۆی ئۆقیانوسەکانی بەرداوە و لە گەرووی هورموزدا چەقیوە؛ ئەوەی ئێستا لەبەردەستیدایە لە کەرەستەی جەنگیی ئۆتۆمات و بێ پایلۆت و بێ سەرنشین بگرە تا هەموو ئیمکاناتە دەریایی و ئاسمانییەکانی هێناوەتە مەیدانەوە بۆ ئەوەی بتوانێ یەک کەشتی لە گەرووی هۆرمۆزدا تێپەڕێنێ، بەڵام ئەوە خەونێکە کە نایەتەدی.