لێدوانەکانی سەرۆکی توڕرکیا لە دژی فەڕەنسە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i333438-لێدوانەکانی_سەرۆکی_توڕرکیا_لە_دژی_فەڕەنسە
سەرۆکی تورکیا حکومەتی فەڕەنسەی تومەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانکاریی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2018 05:40 Asia/Tehran
  • لێدوانەکانی سەرۆکی توڕرکیا لە دژی فەڕەنسە

سەرۆکی تورکیا حکومەتی فەڕەنسەی تومەتبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانکاریی .

بە پێی راپۆری هەواڵدەریی رۆیتێرز ، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە نێو تاقمێک لە لاگرانی خۆی لە پارێزگەی دەنیزلی لە باشووری رۆژاوای تورکیا گوتی : حکومەتی فەڕەنسە بە " میوانداری کردن لە ترۆریستان " لە کۆشکی ئەلێزە ،  ئەوان هان ئەدا بۆ تاوانکاریی .

ئەردۆغان گوتی : داکۆکی و هاندانی ترۆریستان دەبێت بە هۆی بێ ئیعتباریی رۆژاوا .

کێشەی دیپلۆماتیکی ئانکارا  و  پاریس کاتێک توندتر بوو کە ئیمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە رۆژی سی مارس لە دیداری شاندێکی نوێنەرایەتی سوریی لەوان یەکینەکانی پارارستنی گەل و پارتی یەکیەتی دیموکراتیکی سوریا( پەیەدە )  ، داکۆکیی پاریس لە ڕەوتی دامەزرانی سەقام لە باکوری سوریا دەستەبەر کرد .

لەکاردانەوە بەم کارەی حکومەتی فەڕەنسەی ، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ئەم بەڵێنەی پاریس بە مانای پشتیوانی لە تیرۆریسمە .

فەڕەنسە هەمیشە یەکێک بووە لە رەخنەگرانی هەڵمەتی دەسدرێژکارانەی تورکیا لە باکووری سوریا .