15 قوربانی و هەزار و 185 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i384844-15_قوربانی_و_هەزار_و_185_تووشبووی_نوێ_دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_تورکیا
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2020 11:48 Asia/Tehran
  • 15 قوربانی و هەزار و 185 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

 

 ڕۆژی شەمە 8ی ئابی  2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ  هەزار و 185 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 238 هەزار و 450 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و  813 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە پشووەکانی ئەم دوایە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بوو بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی ڕێنماییەکان و ئەمەش دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەسات دروست بکات.