ئانکارا سوورە لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی سیستێمی «ئێس_٤٠٠»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i395031-ئانکارا_سوورە_لە_سەر_بەردەوام_کردنی_کڕینی_سیستێمی_ئێس_٤٠٠
سەرباری گوشارەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیا تورکیا لە کڕینی دووھەمین سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ناکشێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2021 12:06 Asia/Tehran
  • ئانکارا سوورە لە سەر بەردەوام کردنی کڕینی سیستێمی «ئێس_٤٠٠»

سەرباری گوشارەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی تورکیا تورکیا لە کڕینی دووھەمین سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ناکشێتەوە.

نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا لە دانیشتنی خۆیاندا وێڕای لێکدانەوەی دووھەمین سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» ی ڕووسیا، ڕایانگەیاند: بەرتەسکییە داسەپێندراوەکانی ئەمریکا ڕێ لەوە ناگرێت کە تورکیا کڕینی سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا بوەستێنێت.

ئەمریکا بەرلەمە چوار کاربەدەستی پیشەسازیی بەرگریکارانەی تورکیای لە بەر کڕینی ئەم سیستێمە خستبووە نێو پێڕستە ڕەشەکەی خۆیەوە. بەم پێیە چوونیان بۆ ئەمریکا قەدەغە کراوەو سامان و داراییشیان لە خاکی ئەم وڵاتەدا دەستی بە سەردا دەگیردرێت.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ئەحمەد بەرات چونکار» نوێنەری پەرلەمانی تورکیاو سەرۆکی شاندی ناردراو بۆ کۆگەی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی«ناتۆ» ڕایگەیاند: پرسی کڕینی سیستێمی موشەکی ھەروا ھەستیارە، بەڵام سەرباری ئەمەش ئانکارا لە کاتی خۆی دا ھاوبەشەکانی لە «ناتۆ» لە باری نیازی خۆی بۆ کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_٤٠٠» لە ڕووسیا ئاگادار دەکاتەوەو قەت واز لەم بڕیارەشی ناھێنێ.