دانوستان بۆ ناردنی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i396509-دانوستان_بۆ_ناردنی_هێزی_نێودەوڵەتیی_بۆ_ناوچە_داگیرکراوەکانی_فەلەستین
تورکیا لە کۆگەی پەرلەمانیی رێکخراوی ناتۆ خوازیاری نێردرانی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2021 13:52 Asia/Tehran
  • دانوستان بۆ ناردنی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین

تورکیا لە کۆگەی پەرلەمانیی رێکخراوی ناتۆ خوازیاری نێردرانی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بوو.

بە پێی راپۆرتی ئیسنا ، ئەحمەد بەرات چونکار جێگری سەرۆکی شاندی نوێنەرایەتیی تورکیا لە  کۆگەی پەرلەمانیی ناتۆ بە ئاماژە بە پەلاماری لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و ناوچە فەلەستینیەکانی دیکە گوتی : دانوستان بۆ ناردنی ئاشتی پارێزانی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین بەردەوامە  .

 چونکار گوتیشی : پرس و راوێژ لە گەڵ رێکخراوی هایکاریی ئیسلامیی و ژمارێکی دیکە لە وڵاتان بۆ راگرتنی پەلامارەکانی لەشکەریانی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و ناردنی هێزی نێودەوڵەتیی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستینیش درێژەی هەیە .