بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دەستوەردەرانەی تورکیا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406014-بەردەوامیی_ئۆپراسیۆنی_دەستوەردەرانەی_تورکیا_لە_سووریا
سوپای تورکیا لە درێژەی سنووربەزاندنەکانی لە سووریا، ئەندامانی پەکەکەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2022 17:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی دەستوەردەرانەی تورکیا لە سووریا

سوپای تورکیا لە درێژەی سنووربەزاندنەکانی لە سووریا، ئەندامانی پەکەکەی لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، لەشکریانی تورکیا لە درێژەی ھیەنگاوە نایاساییەکانیان لە باکووری سووریا ١٢ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا«پەکەکە»یان کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، ئەو چەکدارانەی پەکەکە لە شەڕگەی قەڵغانی فۆرات دا کراونەتە ئامانج.

سوپای تورکیا لە ھەل و مەرجێکدا لە سووریاو عێراق ئەندامانی پەکەکە دەکەنە ئامانج کە خەڵک و دتەوڵەتەکانی ھیەردووک وڵاتەکە گەلێک جار داوای ڕاوەستانی دەستوەردانە سەربازییەکانی تورکیایان کردووە.