تورکیا بە فەرمی درێژەدان بە دەستدرێژیی سەربازیی لە باکووری عێراقی راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407168-تورکیا_بە_فەرمی_درێژەدان_بە_دەستدرێژیی_سەربازیی_لە_باکووری_عێراقی_راگەیاند
وەزیری بەرگریی تورکیا بە فەرمی توندکردنی دەستدرێژیی سەربازیی بەرفراوانی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراقی راگەیاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2022 06:47 Asia/Tehran
  • تورکیا بە فەرمی درێژەدان بە دەستدرێژیی سەربازیی لە باکووری عێراقی راگەیاند

وەزیری بەرگریی تورکیا بە فەرمی توندکردنی دەستدرێژیی سەربازیی بەرفراوانی ئەم وڵاتە لە باکووری عێراقی راگەیاند .

خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا کە خۆی بەسەر ژووری ھەڵمەتە سەربازیەکان دا چاودێریی دەکرد ، بە فەرمیی ھەڵمەتی سەربازیی بەرفراوانی ئەرتەشی تورکیا لە بووری عێراقی راگەیاند . 

ئاکار گوتی ، فڕۆکە جەنگیەکان ، کۆپتەر و خۆفڕەکانی تورکیا بە پشتیوانیی تۆپخانە ، پەلاماریان کردە سەر کەمپ و تونێل و حەشارگەکان و ناوەندەکانی پاشکەوتی چەکەمەنیی پەکەکە لە تورکیا . 

وەزیری بەرگریی تورکیا گوتیشی ، ئەم ھەڵمەتە کە لە ناوچەکانی مەتینا ، زاب و ئاواشین لە باکووری عێراق بەڕێوەچوو ، تا ئێستا سەرکەوتوانە درێژەی ھەیە . 

ئەم لێدوانانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە کاتێکدایە کە مەسرور بارزانی لە رۆژانی رابردوودا سەردانی ئانکارای کرد و میدیاکانی تورکیا گوتیان یەکێک لە بابەتەکانی جێی باسی نێوان ئەردوغان و بارزانی ھێرشی سەر پەکەکە بووە .