بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەریی خاکی عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408082-بەردەوامیی_پێشێلکرانی_سەروەریی_خاکی_عێراق_لە_لایەن_سوپای_تورکیاوە
لەشکریانی سوپای تورکیا لە میانەی ھەنگاوەکانی پێشێلکارانەیان دژی سەروەریی خاکی عێراق چوار کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2022 17:10 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەریی خاکی عێراق لە لایەن سوپای تورکیاوە

لەشکریانی سوپای تورکیا لە میانەی ھەنگاوەکانی پێشێلکارانەیان دژی سەروەریی خاکی عێراق چوار کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان لە باکووری ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی ھەینی بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک لە بارەی پێشێلکارییە سەربازییەکانی لە باکووری عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی «قفڵی پەنجە» لە باکووری عێراق چوار ئەندامی پەکەکەیان کوشتووە.

لە سەرەتای دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی قفڵی پەنجەوە سوپای تورکیا ھەتا ئێستا دەیان کەس لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیای لە خاکی عێراق دا کوشتووە.

دەوڵەتی تورکیا لە جەنگەی قەیرانی ئابووری ساڵی ڕابردوو ١٣٥ ملوێن دۆلاری بۆ سەرەڕۆییەکانی دەرەوەی سنووری خەرج کردووە.