ڕاپێچکرانی ١٦ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i411688-ڕاپێچکرانی_١٦_کەس_لە_تورکیا_بە_تۆمەتی_پەیوەندیی_لەگەڵ_داعش
هێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا لە ئەستەمۆڵ 16 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2022 09:37 Asia/Tehran
  • ڕاپێچکرانی ١٦ کەس لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ داعش

هێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە چەندین ئۆپەراسیۆنی هاوکاتدا لە ئەستەمۆڵ 16 کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی بە گرووپی تیرۆریستی داعش دەستگیر کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵ، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند: تیمەکانی لقی دژەتیرۆر ئۆپەراسیۆنێکیان دژی ئەندامانی پەیوەست بە داعشیان دەستپێکردووە و لە ناوچە جیاجیاکانی شاری ئەستەنبوڵ ١٦ کەسیان دەستنیشان کردووە و گرتوونیان.

لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی مەترسیی هاتنە ناوەوەی ئەو چەکدارە تیرۆریستانە، حکومەتی تورکیا دەستی کردووە بە ڕێوشوێنی دەستگیرکردنیان.

ده‌ستگیرکردنی ئه‌ندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش له‌ تورکیا له‌ کاتێکدا ڕوو ده‌دات که‌ پێشتر و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵات گرتنی ئەم گروپە له‌ عێراق و سووریا، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئانکارای تۆمه‌تبار کرد به‌ به‌کارهێنانی داعش وه‌ک ئامرازێک بۆ تێکدانی ناسه‌قامی سووریا.