ئەز ژی کوردێ تورکیامە..... زۆر سوپاس
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i418565-ئەز_ژی_کوردێ_تورکیامە....._زۆر_سوپاس
وەزیرە کوردەکەی کابینەی تازەی ئەردوغان بێباکە لە ناساندنی خۆی وەکو کوردێک.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2023 14:50 Asia/Tehran

وەزیرە کوردەکەی کابینەی تازەی ئەردوغان بێباکە لە ناساندنی خۆی وەکو کوردێک.

«محەممەد شمشەک» کەسایەتیی بلیمەتی بواری ئابووریی تورکیا کە یەک لەو سێ وەزیرە کوردەی کابینەی تازەی ئەردوغانەو پۆستی وەزارەتی ئابووریی تورکیای پێ سپێردراوە، لە وەڵامی پەیامنێرێکی کوردی ئێرانی پێی دەڵێ: تۆ کورمانجی دەزانی؟ ئەویش پێی دەڵێ: بەڵێ من کوردی ئێرانم، شەمشەکیش بە پێ خۆشبوونەوە دەڵێت: (ئەز ژی کوردێ تورکیامە) واتە منیش کوردی تورکیام.

جێگای ئاماژەیە بە سەرنجدانی ڕەوشتی ئێستای ئابووریی تورکیا وەزارەتی ئابووری کە «محەممەد شمشەک» سەرۆکایەتیی دەکاتن  لەو وەزارەتە گرینگانەی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار و بە گەڕانەوەی «شمشەک» بۆ کابینەی ئەردوغان ھیوای باش بوونی ڕەوشتی ئابووریش لە دەوڵەتی تازەدا گەڕاوەتەوە.