تورکیا دەستگیرکرانی ١٤ تیرۆریستی لە سنوورەکانی تورکیا لەگەڵ سوریاو یۆنان ڕاگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i418970-تورکیا_دەستگیرکرانی_١٤_تیرۆریستی_لە_سنوورەکانی_تورکیا_لەگەڵ_سوریاو_یۆنان_ڕاگەیاند
کاربەدەستانی ئەنقەرە دەڵێن هێزەکانی پاسەوانی سنووریی تورکیا ١٤ تیرۆریستیان لە کاتی ھاتوچۆی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی سووریا و یۆنان دەستگیر کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2023 12:56 Asia/Tehran

کاربەدەستانی ئەنقەرە دەڵێن هێزەکانی پاسەوانی سنووریی تورکیا ١٤ تیرۆریستیان لە کاتی ھاتوچۆی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە لە سنوورەکانی سووریا و یۆنان دەستگیر کردووە.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد، لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریاو یۆنان ٣٢ کەس لەوانە ١٤ تیرۆریست لە کاتی ھاتوچۆی نایاسایی بۆنێو خاکی تورکیا، دەستگیر کراون.

ئەم وەزارەتخانەیە ڕاشیگەیاند: ٢٠ کەس لەم کەسانە لە یۆنانەوە بە زۆرەملی بۆ تورکیا دەرکراون و ١٢ کەسی دیکەشیان پلانیان ھەبووە لەم وڵاتەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە یۆنان و سوریا.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەو تیرۆریستە دەستگیرکراوانە ١٠ کەسیان ئەندامی گرووپی فەتنۆ، دووانیان ئەندامی پەکەکەوکەجەکەن، یەکێکی دیکەشیان ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشە و یەک کەسی دیکەشیان ئەندامی گرووپی کۆمۆنیست مارکسیست بووە.