شەپۆلی تازەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عێراق و سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i424493-شەپۆلی_تازەی_هێرشەکانی_تورکیا_بۆسەر_عێراق_و_سوریا
هێزی ئاسمانیی تورکیا دوای کوژرانی نۆ سەربازی ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، هێرشێکی ئاسمانیی تازەی بەبیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە بۆسەر باکوری عێراق و سوریا دەس پێکردووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 16, 2024 11:00 Asia/Tehran

هێزی ئاسمانیی تورکیا دوای کوژرانی نۆ سەربازی ئەو وڵاتە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، هێرشێکی ئاسمانیی تازەی بەبیانووی سەرکوت کردنی پەکەکە بۆسەر باکوری عێراق و سوریا دەس پێکردووە.

وەزارەتی جەنگی تورکیا، لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو وڵاتە لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا، ناوچەکانی "مەتینا"، "خاکورک" ، "گارا"، "ئاسۆس" و قەندیلی لەباکوری عێراق وهەروەها چەند شوێنێکی لە ناوچە باکوریەکانی سوریا بۆردومان کرد.

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا هەروەها ئیدیعای کرد، لەو پەلامارانەدا ژمارێک ئەشکەوت، حەشارگە، جبەخانەو هەماری تەقەمەنییەکان و دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتیی هێزەکانی پەکەکە کراوەتە ئامانج.

پێشتر وەزارەتی جەنگی تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە شەپۆلی تازەی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆسەر سوریاو تورکیا، پەنجاو چوار بنکەو پێگەی هێزی کورد کراوەتەئامانج کە بەهۆیەوە، پەنجاو حەوت کەس کوژراون.

لەکاتێکدا کە حکومەتی تورکیا لەم دواییەدا کوژرانی نۆ سەربازی لە باکوری عێراق پشت راست کردەوە، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیی نافەرمیی دەڵێن؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا نزیک بە پەنجا کەس لە هێزەکانی سوپای تورکیا لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە ناوچە جۆربەجۆرەکان کوژراون و ئەوەش بووەتەهۆی ئەوەی پەرلەمانی تورکیا داوای ڕوونکردنەوە بکا لە وەزیرانی دەرەوەو بەرگریی لەوبارەوە.